گه‌نجانی په‌نابه‌ری ڕۆژاوای کوردستان، له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران سۆز دووپات ده‌که‌نه‌وه

هه‌ولیر- KDP.info/ سه‌له‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، کاروانی به‌پێ ڕیکردووی په‌نه‌به‌رانی سووریا له که‌مپی داره‌شه‌کرانه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر، له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و بارزان به‌ڕێکه‌وتن.
کاروانی ئه‌و په‌نابه‌رانه که 150 که‌س ده‌بن، شه‌ش ڕۆژ به پێ ڕۆیشتوون تا گه‌یشتوونه‌ته بارزان، ئه‌وان به هۆی ئه‌و ماوه زۆره ڕێکردنه‌وه هه‌ست به ماندووبوونی جه‌سته‌یان ده‌کرا، به‌ڵام له بڕوایان به ڕێباز و به‌رنامه‌ی بارزانیی نه‌مر وره‌یه‌کی زۆر ده‌بینرا.
پاش گه‌یشتنی کاروانی په‌نابه‌رانی ڕۆژاوای کوردستان له داره‌شه‌کرانه‌وه به مه‌زاری نه‌مران له بارزان، گوتاریان به ناوی که‌مپه‌که‌یانوه خوێنده‌وه و تێیدا په‌یامی گه‌نجانی کوردی ڕۆژاوایان به‌رجه‌سته کردبوو و جه‌ختیان کرده‌وه که ئه‌وان وه‌ک گه‌نجانی ڕۆژاوا له‌سه‌ر ڕێباز و قوتابخانه‌ی بارزانیی نه‌مر ده‌ڕۆن که ڕێبازی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه.
کاروانی ئه‌و 10 گه‌نجه په‌نابه‌ره‌ی ڕۆژاوای کوردستان دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له داره‌شه‌کرانی هه‌ولێره‌وه به‌ڕێکه‌وتوون و ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه مه‌زاری نه‌مران له بارزان.
عیماد بره‌و




