٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەرەتەپە. دوو خانوو تەقێندرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی قەرەتەپە دووخانوو تەقێندرانەوە، بەڵام ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبوو.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە ھەردوو گوندی عەلی سەرای و تەعتەران دوو خانوو لەلایەن گرووپە چەکدارەکان تەقێندرانەوە، بەڵام ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، چونکە ھیچ کەس لە ناو ئەوخانوانە نەبووە.

سەباح برایەتی گوتیشی: لەئێستادا گرووپە چەکدارەکان ھەوڵ دەدەن دزە بکەنە ناو قەرەتەپە و لە دەورووبەری قەرەتەپە پەیدابوونە بە تایبەت ئەو شوێنانەی سوننەنشینن، بۆئەوەی کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن و خەڵکی ئەو ناوچانەیش لێی ئاگادارن، بەڵام لەئێستادا قەرەتەپە ئارامە.

برایەتی روونیشی کردەوە، ھێزە ئەمنییەکان توانایان نییە رەوشی ئەمنیی ئەو ناوچەیە بپارێزن، چونکە لەناو خۆیاندا کێشەیان ھەیە، بۆ نموونە بەرێوبەری پۆلیس شیعەیە و ئامر فەوج سوننەیە ئەمەش وای کردووە نەتوانن ھەماھەنگییان ھەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار