سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بکرێت، بۆ چۆنیەتیی دابەشکردنیشی میکانیزمێکی دانراوە.
بریکاری وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەشید تاھیر، بەkdp.infoراگەیاند: میکانیزمێکیان داناوە بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وچاوەروان دەکرێت سبەش دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
رەشید تاھیر گوتیشی: دابەشکردنی مووچەی سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی دارایی و ئەوانەی مووچەی زۆرە لە دوای وەزارەتەکانی دیکە مووچەکانیان دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، بڕیارە ئەم ھەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
بڵند ئیبراهیم




