سەڵاحەدین دەمیرتاش: مافی گەلی کوردە خۆی بەڕێوە ببات

دیاربەکر- KDP.info/ هاوسەرۆکی گشتیی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند کە، ئامانجی ئێمە لەو هەڵبژاردنانە بەدەستهێنانی کورسی نییە، بەڵکو ئامانجمان ئەوەیە گەلی کورد خۆی بتوانێ خۆی بەڕێوە ببات.
ماڵپەڕی تی 24 بڵاویکردەوە کە هاوسەرۆکی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە رایگەیاندووە کە ئامانجی ئێمە لەو هەڵبژاردنانە بەدەستهێنانی کورسی نییە، بەڵکو ئامانجمان ئەوەیە گەلی کورد خۆی بتوانێ خۆی بەڕێوە ببات.
لە بارەی پرسی گوێگرتن لە خەڵک لە تورکیا دەمیرتاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، گوێگرتن لە خەڵک بە ئاگاداریی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەنجام دراوە، پێش ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی 17ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، دەوڵەتی شاراوە بە فەرمانی ئەردۆغان گوێی بۆ نەیارەکانی ئەردۆغان دەگرت، بەڵام دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئەدرۆغان حەشای لەوە کرد کە ئاگاداری ئەو پرسە بێت.
لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەجەکەیشەوە دەمیرتاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە جەماعەتی گولەن بە فەرمانی ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنی دژی کەجەکە ئەنجام داوە.
ئەردەلان هەورامان




