٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش داوای سەرانە لە مەسیحییەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info
سووریا - KDP.info/ چەکدارە توندڕۆ ئیسلامییەکانی سەر بە هێزەکانی "داعش" لە شاری رەققەی سووریا داوای  سەرانە لە گەنجە مەسیحییەکانی  ئەو شارە  دەکەن، لە بەرامبەردا ئەوان ئەرکی  پاراستنی گیانیان و پەیرەوکردنی ئایینی مەسیحی  بە ئازادی دەگرنە ئەستۆ.
 تۆری هەواڵی "سی ئێن ئێن" بڵاوی کردەوە، گەنجە مەسیحییەکانی ژێر دەستەڵاتی چەکدارەکانی داعش داوایان لێ کراوە، ساڵانە 17 گرام زێڕ بە هێزەکانی داعش بدەن، بۆ ئەوەی  بە ئاسایی پەیرەوی ئایینی خۆیان بکەن و هەروەها لە هەڕەشەی کوشتنیشیان دوور بخرێنەوە،  هێزەکانی داعش لە روونکردنەوەیەکیاندا ئاماژەیان داوە  کە، ناوچەی رەققە ئارامترین ناوچەی مەسیحییەکانی سووریایە، ئەوان بەرپرسیارەتیی ئەو ئارامییە بوونە، بەڵام بۆ لەمەودوا لە بەرامبەر ئەو ئارامییە و هەروەها رێگادان بە نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکان و ئاواییە ئایینییەکانیان و پاشانیش رێگادان بە مسیحییەکان، تا خورادنەوە کحولییەکان بە ئاشکرا بخۆنەوە، پێویست دەکات ساڵانە سەرانە بە هیزەکانی داعش بدەن، بە پێچەوانەوە هێزەکانی داعش بەرپرسیارەتی  ئارامیی ناوچەکە لە ئەستۆی خۆی ناهێڵێت. 
 وەک سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی بڵاوی کردووەتەوە:  مەسیحییەکانی سووریا رووبەرووی گوشاری زۆری چەکدارە ئیسلامییەکان بوونەتەوە و  ئازادییەکانیان لێ قەدەغە کراوە.
ک.ع
 

هەواڵی پەیوەندیدار