٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوپەیمانیی کوردستانی: رەنگە لە دوو رۆژی داھاتوودا ھەرێم و بەغدا رێک بکەون

سەرچاوە: KDP.info
جێگري سەرۆکي ليستي ھاوپەيمانيي کوردستان، موحسين سەعدوون
بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانێ عێراق ئاشکرای کرد، گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و رەنگە لە دوو رۆژی داھاتوودا رێک بکەون.
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان، موحسین سەعدوون، لە پەرلەمانێ عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بەیاننامەی حکوومەتی عێراق پێچەوانەی دەستوور و یاسایە، چونکە لە رووی دەستوورییەوە ئەو بودجەیەی رەوانەی پەرلەمانیان کردووە زۆر بڕگەی دژی دەستووری تێدایە، لەوانە پێویستە لەسەر ھەرێمی کوردستان رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنیت کە ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا  یەک بەرمیل نەوتی بەرھەم نەھێناوە، بۆیە ئەمە بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە.
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان ئەوەیشی خستە روو، "لە ڕووی قانوونییەوە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکە بدات و ئەرکی حکوومەتی ھەرێم نییە مووچەی فەرمانبەران بدات، چونکە حکوومەتی عێراق یاسایەکی ھەیە کە ژمارە 59یە لە ساڵی2004 دەرچووە و بەپێی ئەو یاسایە پێویستە لەسەر وەزیری داراییی عێراق مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدات بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
موحسین سەعدوون گوتیشی:گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم وبەغدا لەبارەی کێشەی نەوت گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی وسەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردوەولەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی کردوە .
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تەنھا لەسەر یەک خاڵ ماوە و لە دوو رۆژی داھاتوو ئەگەری زۆر ھەیە بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بەو کێشانە بھێنن.
سەعدوون روونی کردەوە کە، ھەرێمی کوردستان  داوا دەکات بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان 17%رەوانەی ھەرێم بکرێت، بۆئەوەی ئیدی ئەو کێشانە دووبارە نەبنەوە و لە کۆمپانیای سۆمۆیش لیژنەیەک سەرپەرشتیی ھەناردەی نەوت دەکات و نوێنەری ھەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی نەدانی مووچەی ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات و داھاتەکەیشی رەوانەی بەغدا بکەن، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەکەن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار