بەمنزیکانە گەورەترین بانکی بەریتانیا لقی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە
__2014_02_28_h11m39s18__GH.jpg)
هەولێر- KDP.info/ گوتەبێژی یەکیەتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، یاسین مەحموود، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە بڕی 1 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لە قەزای دووکان لەلایەن سێ کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت.
لە پەراوێزی خستەڕووی چەند پڕۆژەیەکی گەورە کە لە هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێن، یاسین مەحموود گوتی: لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەورەترین بانکی بەریتانیا بە ناوی ستاندە چات لقی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و، ئۆفیسی سەرەکییان لە پارێزگای هەولێر دەبێت.
زیاتر گوتی: ئەو پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەرەی کە لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنەرانی کوردستانەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، لەئێستادا لەلایەن چەند وەبەرهێنەرێکەوە جێبەجێ دەکرێت.
مەحموود ئاماژەیشی دا: 5 کارخانەی گەورە لە کوردستاندا لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئەوانیش بریتین لە کارگەکانی چیمەنتۆ و دەرمان و پیشەسازیی سوک و پیشەسازیی قورس.
ک.ع




