٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆگایەکی گەورەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە بلێ کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر - KDP.info/  لە  بلێ لەسەر رووبەری 600 مەتر دووجا بە سیستەمێکی سەردەمیانە و ستاندارد، کۆگایەکی گەورەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و ئۆفیسی کارمەندان و شوێنی تایبەتی داگرتن و بارکردنی دەرمان پێکهاتووە کرایەوە.
 کۆگایەکە هیچ پەنجەرەیەکی تێدا نییە، بەڵام سیستەمێکی مۆدێرنی هەواگۆڕکێ و پاراستنی ساردی و گەرمیی پێویستی تێدایە و لەگەڵ رووناکیی پێویست و دابینکردنی ڕەفەی تایبەتی دەرمان، لەگەل هەبوونی سیستەمی چاودێری.
 لە مەراسیمێکدا بەڕێوەبەری تەندروستیی بارزان، دکتۆر هەوار عەبدوڵڵا و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئەندازیار خۆشەوی خەلیل و بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، شێخ دلێر بارزانی و بەرێوەبەر و نوێنەرانی دامودەزگاکانی حکوومی و حیزبی و کۆمەلایەتی دەڤەری بارزان ئامادە بوون، کۆگای دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تایبەت بە دەرمان لە بلێ‌ کرایەوە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا قایمقامی قەزای مێرگەسۆر باسی لە گرنگی ئەو پرۆژەیە کرد بۆ دەڤەری بارزان و دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی بارزان کرد.
 بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی بارزان، د. هەوار عبدللە گوتی، هەر بەرێوەبەرایەتییەک پێویستە کۆگای دەرمانی هەبێت، دەڤەرەکەی ئێمەیش شاخاوییە و جاری وا هەیە تا دەرمان لە هەولێر دەگات و چەند رۆژێک بە هۆی خراپیی کەش و هەواوە دەمێنێتەوە، دەرمانیش پێویستە لە شوێنێکی تایبەتی هەڵبگرێت و بەم پرۆژەیە ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت کە دەرمان لە بەرزیی پلەی گەرما و شێداری دەپارێزێت، چونکە دەرمان لە هەولێر دەهێنرێن و لێرە جارێکی تر دابەش دەکرێتەوە بەسەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بەپێی پێویستی و داواکارییەکانیان.
ک.م
 

هەواڵی پەیوەندیدار