کارتی ئه‌لکترۆنیی ده‌نگده‌ر دەکرێتە به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی باوه‌ڕپێکراو

عێراق - KDP.info/ کارتی ئه‌لکترۆنیی ده‌نگده‌ر دەکرێتە به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی باوه‌ڕپێکراو له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت کاری پێدەکرێت و هۆشداریش دراوەتە ئه‌و که‌سانه‌ی کە کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌که‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، کارتی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگده‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی فەرمییه و له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌لماندنی که‌سێتی پشتی پێده‌به‌سترێت و هه‌ڵگرانی ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن یاخود کڕینی و فرۆشتنی پێوه بکه‌ن، چونکه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ره.
ئاماژه‌ی‌شی داوه، ئامانج له ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له مامه‌ڵه نه‌کردن به کارتی ده‌نگده‌ره‌وه، له‌پێناو پاراستنی دروستی هه‌ڵبژاردن و رێگریکردن له یاریکردن و کڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاندبوو، رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر کوتله و کاندیدێک ده‌گرێته‌به‌ر، گه‌ر بێت و هه‌وڵی کڕینی کارتی ئه‌لیکترۆنی ده‌نگده‌ر بدات و یاریی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه بکات.
ك.م




