حکـوومەت لیژنەیەکی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان پێکهێنا

هەولێر - KDP.info/ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە ناوخۆییەکان.
جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عیماد ئەحمەد، ئاشکرای کرد کە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتە ناوخۆییەکان.
وەکجێگری سەرۆکوەزیران دەڵێت، دەرکەوتەوە پێوەرێکی روون نییە و پێویست دەکات هاوسەنگییەک لەنێوان خەرجییەکان و داهاتەکان هەبێت.
عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ رادیۆی (esta) راگەیاند: "پێکهێنانی ئەو لێژنەیە، بە مانای ئەوە نایەت کە خەرجیی ئەو کارانە کەم بکەینەوە لە رێگایەوە ژیان و کارەکانی رۆژانەی هاووڵاتیان رایی دەکەن، بەڵام پێداچوونەوە بەو خەرجیانە دەکرێت کە زێدەرۆیی تێدا کراوە و هەروەها پلانیشمان هەیە کە بتوانین داهاتە ناوخۆییەکان زیاد بکەین."




