٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژ بە نەناردنی مووچە، لە سۆران خۆپێشاندان بەرپا بوو

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ دژبە نەدانى مووچەى فەرمانبەرانی ەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی بەغداوە، لە سۆران خۆپیشاندانى جەماوەرى دەستى پێکرد.

وەک هەڵوێستگرتن دژی گوشارە نایاساییەکانی حکوومەتی بەغدا کە بڕینی مووچەی خەڵک 11 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارمەندانی حکوومی لە شارۆچکەی سۆران خۆپێشاندانێکیان ساز کرد.

 ئەو مەراسیمە کە لە شەقامی پێشمەرگە تا نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سۆران بەڕێوە چوو، دروشمى ئیدانەکردنى بریارە تاکرۆییانەکەی دەستەڵاتدارانی بەغدای تێدا بەرز کرابوونەوە.

 لەلایەن ئامادەکارانى خۆپیشاندانەکەیشەوە نارەزاییەکان کە لە چەند خالێکدا کۆ کرابوونەوە، درایە دەستى پەرلەمانتارانى هەڵبژێردراوى کابینەى هەشتەم.

سۆران - ئیسماعیل گوندەژۆری

هەواڵی پەیوەندیدار