٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکاڵا لەسەر حەنان فەتلاوی تۆمار دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
حەنان فەتلاوی

بەغدا- تایبەت بەKDP.INFO/پەرلەمانتارێکی کورد ده‌ڵێت، وه‌ها بە نیازن سکاڵا لەسەر پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا، حەنان فەتلاوی تۆمار بکەن، لەبەر ئەوەی بەردەوام لێدوانی ناڕەوا دژی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کورد دەدات.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازاد ئەبوبەکر، بەKDP.INFOراگەیاند: چەند پەرلەمانتارێکی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق کە کاندی بوون بۆ ھەلبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، لەوانە سەباح ساعدی و حەیدەر موللا و عالیە نوسەیف، بەھۆی ناوزڕاندن و لێدوانی ناڕەوا دووخراونەتەوە، بۆیە پێویستە حەنان فەتلاویش بە ھەمان شێوەی ئەوان دوور بخرێتەوە، چونکه‌ بەردەوام لێدوانی ناڕەوا دژی ھەرێمی کوردستان دەدات.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: بە نیازن سکاڵا لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار بکەن، بەھۆی لێدوانە ناڕه‌وا و بەردەوامەکانی دژ به‌ ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارە کوردەکان.

ئەبوبەکر راشیگەیاند: دوالێدوانی ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەکات پێویستە خەلکی ھەرێمی کوردستان بە ڤیزا بێنە بەغدا کە ئەمەیش سوکایەتیکردنە بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمار ده‌کەن.

ناوبراو ئاماژەیشی دا، بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حەنان فەتلاوی ژماره‌یەکی زۆری بەڵگەیان لەبەردەستدایە و رۆژانەیش لە کەناڵەکان خەڵک لێدوانە ناڕەواکانی دەبیستن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار