هەدەپە: پێویستە لە توركیا هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت

ئانكارا-KDP.info/ پارتی دیموكراتیكی گەلان كە وەكو پارتی كوردی لە ناوچە رۆژئاواییەكانی توركیا دەناسرێت، رایگەیاند كە بارودۆخی هەنوكەیی توركیا زۆر ئاڵۆزە و بۆ رێگریكردن لە ئاڵۆزتربوونی پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت.
ماڵپەڕی بیانێت بڵاوی كردووەوە كە جێگری سەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) ئەرتوغروڵ كوركچو رایگەیاندووە، بڵاوكردنەوەی تۆماری دەنگیی سەرۆكوەزیرانی توركیا نیشانەی هەبوونی گەندەڵی و ئاڵۆزبوونی رەوشی توركیایە.
ئەرتوغرۆڵ كوركچو جەختی لەوە كردوەتەوە ئەگەر ئەو تۆمارە دەنگییەی سەرۆكوەزیرانی توركیا راست بێت ئەوا حكوومەتی توركیا مەشرووعیەتی نەماوە و ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا رەوشی توركیا ئاڵۆزتر و مەترسیدارتر دەبێت؛ بۆیە بۆ رێگریكردن لەتێكچوونی رەوشی توركیا پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
ئەردەلان




