بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ناوچەی پارتی لە مووسڵ

مووسڵ- تایبەت بەkdp.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هۆی نارنجۆک فڕێدانە ناو بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، پێشمەرگەیەک بریندار بوو.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بەkdp.info راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری مووسڵ دوو گەنج نارنجۆکیکی دەستییان فرێدا ناو بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک کە پاسەوانی بارەگاکە بوو، بریندار بوو.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای ئەوەی ئەو دوو گەنجە نارنجۆکەکەیان فرێداوەتە ناو لیژنەی ناوچەی پارتی، ھەڵاتوون و پۆلیسێکی ھاتوچۆ لەو ناوچەیە ویستویەتی رێگرییان لێ بکات، بەڵام لە پۆلیسەکەیان داوە و ھەڵاتوون و هێشتا دەستگیر نەکراون.
مەموزینی زیاتر گوتی، "دوابەدوای ئەوەی ھەڵاتوون مەفرەزەیەکی ئێمەیش بەدوایان کەوتووە، بەڵام بۆمبێک بە ئەوانیشدا تەقیوەتەوە و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئەو دوو گەنجەیش رزگاریان بووە.
بڵند ئیبراهیم




