نێچیرڤان بارزانى: حکوومه‌ت هه‌موو ده‌رفه‌تێک بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت تا له پرۆسه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى کوردستاندا به‌شدار بن

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزى نوێى ژاپۆن له عێراق، هه‌موو پشگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کارسازان و خاوه‌نکار و کۆمپانیا ژاپۆنییه‌کان دووپات کرده‌وه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له کازویا ناشیدا باڵیۆزى نوێى ژاپۆن له عیراق کرد.
له دیدارێکدا باڵیۆزى ژاپۆن تیشکى خسته سه‌ر به‌شداریکردنى له کۆنفرانسى هاوبه‌شى کارسازانى هه‌رێمى کوردستان و ژاپۆن که به مه‌به‌ستى یه‌کترناسینى کارسازانى هه‌ردوولا و بنیانانى په‌یوه‌ندى له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ڕێخۆشکه‌رێک بۆ هاتنى کارسازانى ژاپۆنى و هاندانیان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى کوردستان، له هه‌ولێر ساز کرا.
باڵیۆزى ژاپۆنى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به یه‌که‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى کوردستان، ستایشى حکوومه‌ت و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌کاندا و به تایبه‌تیش له بوارى ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌دا هاتووه‌ته دى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى به تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانییش وێڕاى به‌خێرهێنانى میوانى ژاپۆنى، سوپاس و پیزانینى گه‌ل و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ژاپۆن ده‌ربڕى که هه‌ر له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه له ڕێگه‌ى چه‌ندین ئاژانس و NGO و ڕێکخراوى ژاپۆنه‌وه، هاوکاریى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه و ئێستاش له که‌یسى په‌نابه‌رانى سووریادا هاوکارى پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها داواى کرد که ڕێکخراوه‌کانیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاریى زیاترى په‌نابه‌ران بکه‌ن.
له کۆتایى دیداره‌که‌دا سه‌رۆکوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان هه‌موو پشگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کارسازان و خاوه‌نکار و کۆمپانیا ژاپۆنییه‌کان دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى ده‌کات و هه‌موو ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى کوردستاندا به‌شدار بن.




