٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیارێکی حکوومەتی عێراق گەشتەکانی ھەرێم بۆ ئەلمانیا و سوێد راگیراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / بەرێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرای کرد، ماوەی چوار رۆژە بە بڕیارێکی حکوومەتی عێراق گەشتەکانی کۆمپانیایەکی ئەلمانیا لە ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی سوێد و ئەلمانیا راگیراوە.

بەرێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی، تاھیر عبدوڵا، بەkdp.infoراگەیاند: بە بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی عێراق، گەشتەکانی هەردوو کۆمپانیای جیرمانیا وتیرلـلەی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و وڵاتانی ئەلمانیا و سوێد راگیرتووە.

تاھیر عەبدولا گوتیشی: لە22ئەم مانگەوە بڕیارەکە دەرچووە و گەشتەکان راگیراون و ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان تووشی گرفت بوونە.

سەبارەت بە ھۆکاری راگرتنی گەشتەکان، بەرێوبەری فرۆکەخانەی سلێمانی گوتی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە بیانووی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، گەشتەکانی راگرتووە، بەڵام ئاشکرا بووە کە بە گوشاری ھێلی ئاسمانیی عێراق بووە، بۆ ئەوەی بازاڕ بۆ خۆیان بقۆزنەوە ئەو بڕیارەیان داوە، دیارە ئەمەش پێچەوانەی گرێبەستەکانە.

عەبدولا روونی کردەوە، کە ئەوان وەکو فرۆکەخانەکانی ھەرێم ھیچ دەستەڵاتێکیان نییە تەنیا جیبەجێکاری رێنماییەکانن، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی باڵا ئەو کێشانە چارە بکرێن، چونکە ئەمە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەییشی دا،ھەر گەشتێک نزیکەی 170کەس دەبێت چ لە ھەرێمی کوردستان یاخود لە ئەورووپا، بۆیە لەئێستادا زیاتر لە ھەزار کەس چاوەڕوانی ئەو گەشتانە دەکات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار