خەڵکی فەلـلوجە داوا دەکەن سەرۆک بارزانی گەرەنتیی ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بکات

هەولێر- KDP.info/ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، فالح عیساوی دەڵێت، فەللوجەییەکان دەیانەوێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی، گەرەنتیی هەر ڕێککەوتنێکی نێوان ئەوان و حکوومەتی فیدڕاڵ بێت.
عیساوی دەربارەی دۆخی ئاگربەست لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و چەکدارانی فەلـلوجەوە بۆ ڕۆژنامەی ئەلزەمانی عەرەبی و نێودەوڵەتی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردنەوە کە باس لە پێشێلکردنی ئاگربەستە دەکەن بەوەی کە سوپای عێراق بۆردومانی فەلـلوجەی کردووە و دەڵێت، خۆی(عیساوی) پێوەندی بە خەڵکی فەلـلوجە و سەرکردایەتیی سوپاشەوە کردووە و گوتوویانە کە هیچ سەرپێچییەک ڕووی نەداوە و سوپایش تەنیا بەرگریی لە خۆی دەکات.
بەڵام فالح عیساوی نایشارێتەوە کە بۆ کۆتاییهاتن بەو قەیرانە بەردەوامەی نێوان خەڵکی شارۆچکەی فەلـلوجە و حکوومەتی فیدراڵ، کە ئەمە خواستی دانوستانکارانیشە، گەرەنتییەکی بەهێز بۆ هەر ڕێککەوتنێکی نێوانیان هەبێت و بۆ گەرەنتیی ئەو هەر رَێککەوتنێکیش دانوستانکار و خەڵکی فەلـلوجەیش دەیانەوێت بۆ نیەتپاکی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی گەرەنتیی ڕێککەوتنەکان بکات.




