بارینی بەفر لە باکووری کوردستان هاتوچۆ و ژیانی خەڵکی پەک خستووە

بتلیس - KDP.info/لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییی وەرزی زستان، بەشێکی زۆری ناوچە جیاجیاکانی باکووری کوردستان بە هۆی بارینی بەفر و بەردەوامبوونی بۆرانەوە رووبەرووی بارودۆخێکی ناهةموار بوونەتەوە.
کەناڵی ئین تیڤیی تورکی بڵاوی کردەوە کە بە هۆی بارینی بەفر و بەردەوامی بۆران لە ناوچەی بتلیس و مووشدا بە لانی کەمەوە رێگای هاتوچۆی نێوان 110 گوند داخراوە.
لە بتلیس کە ماوەیەکی زۆر بوو بەفر نەباری بوو، بارینی بەفر دوێنێ درەنگانی شەو دەستی پێکردووە و هێشتا بەردەوامە، بە هۆی بارینی بەفرەوە ژیانی خەڵک پەکی کەوتووە، رێگای زیاتر لە 110 گوندی ناوچەکە و رێگای سەرەکی بتلیس- وان و بتلیس دیاربەکر داخراوە. هێزەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگاکانن.
لە لایەکی دیکەوە سکرتێری بەڕێوەبەری ناوچەی مووش شێخ مووس رایگەیاند کە لە ناوچەی مووشیش بە هۆی بارینی بەفرەوە رێگای نێوان زیاتر لە 68 گوندی ناوچەکە داخراوە.
شێخ مووس گوتی: تیمەکانی فریاکەوتن لەو ناوچانەی بارودۆخیان تۆزێک نالەبارە سەرقاڵی راماڵینی بەفرن، لە بەرزاییەکاندا بە هۆی زۆر بوونی بارینی بەفر و بۆرانەوە ئەو رێگایانەی کرابوونەوە دووبارە داخرانەوە. بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە لە سەر بنەمای ئەو زانیارییانە هەڵسوکەوت دەکەین کە لە لایەن مۆختار و بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکانەوە پێشکەشمان دەکرن.




