٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داھاتوو رۆژانە 21سةعات کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کۆنترۆلی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی کارەبا دایناوە، مانگی داھاتوو 21سةعات کارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت.

بەرێوبەری کۆنترۆلی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان، ئومێد محەمەد، بەkdp.infoراگەیاند: لەبەر ئەوەی سەرما کەم بووةتەوە و ھاووڵاتیان کارەبا کەمتر بە کار دەھێنن، وەزارەتی کارەبا پلانی داناوە مانگی داھاتوو 21سةعات کارەبای نیشتیمانی رۆژانە بە ھاووڵاتیان بدات.

ئومێد محەمەد گوتیشی: لەئێستادا ھەرێمی کوردستان خاوەن دووھەزارو400میگاوات کارەبایە و ئەگەر ھاووڵاتیان زیاد لە پێویست کارەبا بەکار نەھێنن، رۆژانە 24سةعات کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت.

محەمەد روونیشی کردەوە، پلانیان ھەیە وەکو وەزارەتی کارەبا تا وەرزی گەرما نزیکەی 24سةعات کارەبا بە ھاووڵاتیان بدەن، ئەگەر ھیچ کێشەیەک روو نەدات.

بلَند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار