٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی عێراقیە: پەنابردن بۆ برینی مووچە کێشەکان چارە ناکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.info/ پەرلەمانتارێکی لیستی عێراقییە دەڵێت، پێویستە ھەرێم و بەغدا کێشەکانیان لە رێی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارە بکەن.

ئەندامی لیستی عێراقییە لە پەرلەمانی عێراق، حامد موتلەگ، بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە ھەرێم و بەغدا کێشەی نێوانیان لە رێی گفتوگۆ و دانوستانەوە، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا چارەسەر بکەن و بگەنە رێكکەوتن.

حامد موتلەگ گوتیشی: پەنابردن بۆ برینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کێشەکان چارە ناکات، بۆیە باشترە لە رێی گفتوگۆوە کۆتایی بە کێشەکان بهێنرێت.

موتلەگ روونیشی کردەوە، ھەڵوێستی لیستی عێراقییە ئەوەیە، کە ھەردوو لا بگەنە رێکكەوتن و کێشەکان بە جۆرێک چارە بکەن کە لە بەرژەوەندیی ھەموو خەڵکی عێراقدا بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار