٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵك شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیای راگرت

سەرچاوە: KDP.info

شڕنەخ-KDP.info-دوای دەستپێكردنەوەی شەڕ لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە سەر سنور لە ناوچەی شڕنەخ، خەڵكی ناوچەكە بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی شەڕ و توندوتیژی بەرەو سنوور و شوێنی روودانی شەڕ بەرێكەوتن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا خەبەر بڵاوی كردەوە كە دوای روودانی شەڕ و پێكدادان لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا و كوژرانی دوو سەربازی توركیا لە ناوچەی ئولودەرەی سەر بە شڕنه‌خ، خەڵك بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی شەڕ و پێكدادان سەردانی ناوچەكەی كرد.

سەرەتا لەگەڵ گەیشتنی خەڵك بۆ شوێنی رووداوەكە بەرپرسانی سوپا، رێگرییان لە خەڵك كردووە، بەڵام بە هۆی سوور بوونی خەڵك لەسەر هەڵوێستی خۆی، كۆبوونەوەیەك لە نێوان خەڵك و بەرپرسانی سوپادا ئەنجام دراوە.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی نێوان خەڵك و بەرپرسانی سوپا، سوپای توركیا پاشەكەشی بە هێزەكانی خۆی لە ناوچەكە كردووە و چەكدارانی پەكەكەیش تەقەكردن لە سەربازەكانی سوپای توركیایان راگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار