٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تۆماره‌ دەنگییه‌که‌ی ئەردۆغان و کوڕه‌که‌ی لە ئەمه‌ریكا لێی ده‌كۆڵرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا- kdp.info-دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی نێوان سەرۆكوەزیرانی توركیا و بیلالی كوڕی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی 17ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغان دەڵێ ئەو تۆمارە مۆنتاژە و بۆسەیەكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت ئامادە كراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر 7 بڵاوی كردەوە كە دوای بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگیی نێوان سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان و بیلالی كوڕی كە تێیدا ئەردۆغان داوای لە كوڕەكەی كردووە خۆی لەو پارانەی لە ماڵەوە دایناون رزگار بكات، رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەو تۆمارە دوورە لە راستی و مۆنتاژ كراوە.

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگە پلان و بۆسەیەكی دەوڵەتی شاراوەی توركیایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی توركیا دانراوە. بەڵام سەركەوتوو نابن چونكە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەموو راستییەكان ئاشكرا دەكرێن.

لە لایەكی دیكەوە دوو سه‌عات دوای بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە، بە فەرمانی رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەو تۆمارە بۆ ئەنجامدانی پشكنین و ئاشكراكردنی ئەوەی ئایا ئەو تۆمارە راستەقینە یا مۆنتاژ كراوە، تۆمارەكە روانەی ستۆدیۆیەكی پێشكەوتووی دەنگ لە ئەمه‌ریكا كراوە و بڕیارە ئەندازیارانی دەنگ لە سەر ئەو تۆمارە لێكۆڵینەوە بكەن و راپۆرتی تایبەتی خۆیان ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی توركیا بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار