٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم و کۆمپانیای DNOی نۆروێژی رێککەوتن

سەرچاوە: PNA

کۆمپانیای DNOی نۆروێژی، ئەمرؤ سێشەم رایگەیاند کە لەبارەی پێدانی کریی نەوتییەوە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتنی هەمیشەیی.


لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە: کۆمپانایی دی ئێن ئۆی نۆروێژی بەشێک لە پشکەکەی لە فرۆشتنی نەوتی کێڵگەی تاوکی بۆ ماوەی ٨ هەفتە بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

هەروەها بەییاننامەی کۆمپانیاکە ئاماژەی کردووە، چاوەڕوان دەکرێ تێکڕای داهاتی ساڵێکی وەک خۆی بمێنێتەوە و گۆڕانی بەسەردا نەیەت.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نۆروێژی بۆ نەوت و گاز، خەمڵاندنی خۆی بۆ بەرهەمی دەرنەهێنراو بۆ ٣٥ لە سەد لە کێڵگەی تاوکی بەرز کردەوە بۆ دڵنیابوون دوای تەواوبوونی چەندین بیر.

هەروەها کۆمپانیاکە ئاستی پێشبینی بەرهەمی دەرنەهێنراوی بۆ ٥٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ٣٧٢ ملیۆن بەرمیل لە ٣١ کانونی یەکەمی ٢٠١١ و بەرهەمی غازیش بۆ ١٦٥ ملیار فوت سێجا لە مانگی ئازار/ مارسدا بەرزکردەوە.

سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە دوو مانگ پێش ئێستا رایگەیاند: چاوەروان دەکرێ بە هۆی هەڵکەندنی بیری نوێ لە کێڵگەی تاوکی نەوتی بەرهەمی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکا، هەروەها ئاماژەی داوە کە پلانیان داناوە بۆ هەڵکەندنی ١٨ بیری دیکە لە ئەمساڵدا.

هەواڵی پەیوەندیدار