٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/گوتەبێژی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت وەها بڕیارە ھەفتەی داھاتوو مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.

گوتەبێژی وەزاەرتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دلێر تاریق، بەkdp.infoراگەیاند: بڕیار دراوە ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت و، سبەیش میکانیزمێک بۆ چۆنیەتیی دابەشکردنی مووچە دادەنرێت.

دلێر تاریق گوتیشی: دیاری نەکراوە لە ھەفتەی داھاتوو لە چ رۆژێک و چ وەزاەرتێک سەرەتا مووچەکەیان دابەش دەکرێت، بەڵام سبەی میکانیزمەکە ئاشکرا دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار