٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان: یاسای وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، دادەڕێژرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی لێژنەى وەرزش و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێ، ئەو یاسایەى ئێستا وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان تێکەڵییەکى پێوە دیارە و بڕیار دراوە دووبارە یاسایەکى نوێ دابڕیژرێتەوە.


سائیر عەبدولئەحەد سەرۆکی لێژنەى وەرزش و لاوان لە پەرلەمانى کوردستان  بە پەیامنێرى راگەیاندووە: "دواى هەڵوەشانەوەى وەزارەتى وەرزش و لاوان و تێکەڵکردنى بە وەزارەتى رۆشنبیرى و بوونى بە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، یاسایەک بۆ وەزارەتەکە دارێژراوە کە وەرزش و لاوان و رۆشنبیرى و بوارەکانى ترى لە بەڕێوەبەرایەتییەک کۆ کردووەتەوە، ئەمەیش تێکەڵییەک دروست بووە و کاریگەرى لەسەر سستبوونى کارەکانیان هەیە."

گوتیشی بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتەیش لیژنەکەیان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان کۆ بووەتەوە و بڕیار و پێشنیازى ئەوەیان کردووە کە هەریەک لەو بەشانە جیا بکرێنەوە و شوێنی خۆى بۆ دابین بکرێت. "هەروەها دووبارە یاساى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان دابڕژێتەوە یان ئەوەى ئێستا هەموار بکرێتەوە و بڕگە و ماددەى دیکەی بۆ زیاد بکرێت و ماف و ئەرکى بەشە جیابووەکان دیارى بکات و هەریەکەیان راستەوخۆ لە چوارچێوەى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان سەر بە بەڕێوەبەراتیى خۆى بێت."

هاوکات گوتی کە گفتوگۆیش لەسەر پرۆژەی ژێرخانی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان کرا کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوان پێشکەش بە لیژنەکەیان کراوە و تیایدا هاتووە، لەماوەی 10 ساڵدا لەسەرجەم شار و شارۆکەکانی کوردستان ژێرخانی وەرزشی بنیاد دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار