قایمقامی خانەقین: ھەفتەی رابردوو نزیکەی 500خێزان لە سەعدیە ئاوارەی خانەقین بوونە

قایمقامی خانەقین: تەنھا ھەفتەی رابردوو نزیکەی 500خێزان لە سەعدیە ئاوارەی خانەقین بوونە
خانەقین- تایبەت بەkdp.info/ قایمقامی قەزای خانەقین ڕایگهیاند، تەنیا لە ھەفتەی رابردوودا لە ترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان لە شارۆچکەی سەعدیە نزیکەی 500خێزان ئاوارەی خانەقین بوونە.
محەممەد مەلاحەسەن قایمقامی قەزای خانەقین بەkdp.infoراگەیاند: لە ساڵی 2013 دووھەزار خێزان لە ناحیەی سەعدیە ڕوویان لە خانەقین کردووە و ئێستاش لەوێ ماون و نیشتەجێ کراون، بەڵام دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو بارودۆخی ئەو شارۆچکەیە زۆر ئالۆز بوو تائێستا نزیکەی 500خێزان ئاوارەی خانەقین بوونە.
محەممەد مەلاحەسەن گوتیشی: ھەوڵ دەدەین پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت بە ھاوکاریی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان و بانگەوازێکیشمان بڵاو کردووهتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ھاوکارییان بکەن.
ماوەیەکە بە ھۆی ھاتنی گرووپە چەکدارەکانی داعش بۆ سنووری پارێزگای دیالە رەوشی ئەمنیی ئەو ناوچانە تێکچووە و بەھۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆری خەلکی ئەو ناوچانە ئاوارە بوونە.
پ - بڵند ئیبراهیم




