٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاوەکو رۆژی ھەینییش بەردەوام بێت.

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، فازل ئیبراھیم، بەkdp.infoراگەیاند: بە ھۆی کاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ کە لە دەریای سپی و دەریای سوورەوە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، پێشبینی دەکرێت سبەی شەپۆڵکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاوەکو رۆژی ھەینیش بەردەوام بێت.

فازل ئیبراھیم گوتیشی: بە ھۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینەوه‌ پلەکانی گەرماش چوار تا شەش پلە دادەبەزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار