لە سنووری پارێزگای ھەولێر نزیکەی 300ھەزار کارتی ئەلکترۆنی دەنگدان دابەش کراوە

ھەولێر- تایبەت بە kdp.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد،تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای ھەولێر نزیکەی 300ھەزار کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان دابەش کراوە.
بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق، ھەندرێن محەممەد ساڵح، بەkdp.infoراگەیاند: دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بۆ ھەلبژاردنەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش لە ھەولێر نزیکەی 300ھەزار کارت بەسەر ھاووڵاتیان دابەش کراوە.
ھندرێن محەممەد ساڵح گوتیشی: دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بەردەوام دەبێت تاوەکو 20/4/2014ژ-ه.
بڕیارە ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014بەرێوە بچێت.




