٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارانیش تەنھا نیوەی مووچەکانیان وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد،بەھۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە ھەرێمی کوردستان دروست بووە، پەرلەمانتارانی کوردستان تەنھا نیوەی مووچەکەیان وەردەگرن.

راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، تاریق جەوھەر سارمەمی، بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی تەنھا 50%-ی مووچە وەزیر و بریکاری وەزیر و ئەوانەی بە پلەی وەزیر خانەنشین کراون پەرلەمانی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لە ئیدارەی پەرلەمان شتێکی وا باس کراوە کە پەرلەمانتارانیش بەھەمان شێوە نیوە مووچەکەیان وەربگرن.

سارمەمی گوتیشی: ئەم بڕیارەیش لە مانگی پێشوو جێبەجێ کراوە و ئەم مانگەیش بە ھەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.

سارمەمی باوه‌ڕی وایه‌ که‌، ھیچ پەرلەمانتارێک دژی ئەمە بڕیارە نابێت، چونکە بەھۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە ئەوانیش لەگەڵ خەلکی خۆیاندان.

هەواڵی پەیوەندیدار