٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ئاوارەكانی سەعدیە و ئاكرێدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنیی شارەكانیان و بەردەوامی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەكدارە تیرۆریستییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە عەرەبەكانی سەعدیە ئاوارەی شاری خانەقین بوون، بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا دەستی كۆمەك و هاوكاری گەیاندە ئەو ئاوارانە كە ژمارەیان 100 خێزانن. لەلایەكی دیكە لە كامپی ئاكرێ، سێتی مەتبەخ بەسەر 305 خێزانی ئاوارەی رۆژئاوای كوردستاندا دابەش كرا.

دوێنێ 24/2/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا لەپێناو خزمەتكردنی پەناخوازان چ ئەوانەی لە رۆژئاوای كوردستانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و هاوكات ئەو خێزانە ئاوارانەی كە لەناوخۆی عێراق و بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە لە شارەكانی عێراقەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە هەڵمەتێكدا كەلوپەل و پێداویستی ناومالأ بەسەر 100 خێزاندا دابەش كرا كە لە شاری سەعدیەوە هانایان بۆ شاری خانەقین بردبوو، لە هەڵمەتەكەدا بۆ هەر خێزانێك كارتۆنێك ئەرزاق و 4 بەتانی و 2 دۆشەك و سێتێكی مەتبەخ لەگەلأ پێدانی بڕی 50 هەزار دینار كە لەلایەن خێرومەندێكی شاری هەولێرەوە دابین كرابوو.

لەلایەكی دیكە لەدرێژەی هەڵمەتە بەرفراوانەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان، لە كامپی ئاكرێ سێتی مەتبەخ كە پێكهاتبوو لە چەندین كەلوپەل و پێداویستی خواردن و خواردنەوە بەسەر 305 خێزانی پەناخازی كەمپەكەدا دابەش كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار