٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ رێگریكردن لە روودانی شەڕ خەڵكی شڕنەخ بەرەو سەر سنوور بەرێكەوت

سەرچاوە: KDP.info

شرنه‌خ - KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستپێكردنی شەڕی نێوان هێزەكانی هەپەگە و سوپای توركیا و كوژرانی دوو سەربازی سوپای توركیا، خەڵكی ناوچەی شڕنەخ بۆ رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی شەڕ بەرەو سەر سنوور بەرێكەوت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئوڤا خەبەر بڵاوی كردەوە كە رۆژی دووشەممە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی روودانی شەڕ لە ناوچەی قەرەچاڵی سەر بە پارێزگای شڕنەخ و كوژرانی دوو سەربازی سوپای توركیا، خەڵكێكی زۆری ناوچەكە بۆ رێگریگردن لە دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنەوەی توندوتیژی بەرەو شوێنی رووداوەكە و سەر سنوور بەرێكەوتووە.

دوای گەیشتنی خەڵك بۆ شوێنی رووداوەكە، سەربازانی سوپای توركیا رێگرییان لە خەڵك كرد، دواتر گرووپێك لە خەڵك و ئەندام پەرلەمانەكان بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەرپرسانی سەربازانی سوپا سەردانی بنەكەی سەربازییان كرد و ئامانجی رۆیشتنی خۆیان بۆ سەر سنور بۆ فەرماندەی هێزەكانی سوپا خستە روو و رایانگەیاند كە خەڵك بە هیچ شێوەیەك نایەوێ دووبارە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەكە روو بدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار