٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلاحەدین دەمیرتاش: دوای هەڵبژاردن سیستەمی خۆمان دادەمەزرێنین

سەرچاوە: KDP.info
هاوسەرۆكی گشتی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش

ئانکارا- KDP.info/هاوسەرۆكی گشتی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە دێمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەیتەرەفی توركی باس رەوشی توركیا و بارودۆخی ئەو وڵاتە لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی كردووە و رایگەیاندووە كە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بۆ توركیا زۆر گرنگ و چارەنووس سازن.

سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە وەكو بەدەپە بەرنامەیان ئەوەیە كە دوای ئەو هەڵبژاردنانە سیستەمی تایبەتی خۆیان لە ناوچە كوردییەكان پەیڕەو بكەن. وەكو یەكەمین هەنگاو بۆ پەیڕەو كردنی ئەو سیستەمە، دەست بە دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەتی دەكەن. ئەو قوتابخانانە هاوتەرتیبی قوتابخانەكانی دەوڵەت دەبن، تێیایاندا بە هەر دوو زمانی كوردی و توركیا وانە دەگوترێتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە بەشێكی دیكەی ئەو دێمانەیەدا باسی ئەوەی كردووە پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی 17ی كانوونی یەكەم دیدارێكیان لەگەڵ فەتحوڵلا گولەنی سەرۆكی جەماعەتی گولەن ساز داوە و پێكەوە لە بارەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا گفتوگۆیان كردووە، گولەن بەڵێنی گۆڕینی هەڵوێستی جەماعەتەكەی لە بەرامبەر پرسی كورد و قۆناغی چارەسەری داوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی جەماعەت بەدێ نەكراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار