مووسڵ.. بە ئاشکرا تەرمی 10چەکداری داعش بە خاک سپێردران
__2014_02_24_h18m40s55__GH.jpg)
مووسڵ - تایبەت بەKDP.info/دوای ئەوەی 10چەکداری داعش لە رومادی لەلایەن سوپای عێراقةوة کوژران، ئەمڕۆ بە ئاشکرا لە مووسڵ بە خاک سپێردران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بەKDP.INFOراگەیاند: ژمارەیەکی زۆری طەنجانی مووسڵ لە رێزەکانی گرووپە چەکدارەکانی داعش لە دژی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان دةجەنگن و ئەمڕۆیش لە رومادی 10چەکداری داعش لەلایەن سوپای عێراقةوة کوژراون کە خەلکی مووسڵن.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای کوژرانیان تەرمەکانیان گەریَندارونەتەوە مووسڵ و ئەمڕۆ لە گوندی حەسەن شام بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆری دەڤەرەکە بە خاک سپێردران.
مەموزینی روونیشی کردەوە، زۆرینەی خەلکی گوندی حەسەن شام کە سەر بە پارێزگای مووسڵە سەر بە رێکخراوی داعشن و لەئێستادا لە دەست سوپای عێراق نەماوە.




