سبەی پارەی قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵان دابەش دەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لەھەولێر ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی پارەی قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵان دابەش بکرێت، کە بۆ ھەر منداڵێک بۆ ھەر مانگێک 14ھەزارو500دینارە.
بەرێوبەری دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە لە ھەولێر، نەوزاد سابیر، بەkdp.infoراگەیاند: پارەی قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵانیان بە دەست گەیشتووە و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی بکەن کە لە سنووری ھەولێر 93ھەزارو970منداڵە ئەو قەرەبوویە دەیانگرێتەوە.
نەوزاد سابیر گوتیشی: ھەر منداڵێک بۆ ھەرمانگێک 14ھەزارو500دیناری پێدەدرێت.
سابیر روونیشی کردەوە، ئەم قەرەبوویە لە مانگی 3/2012تاوەکو مانگی 10/2013ھەژمار دەکرێت.




