پەرلەمانتارێکی کورد: بڕینی مووچەی فەرمانبەران کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئالۆزتر دەکات
__2014_02_24_h17m54s45__GH.jpg)
بەغدا تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد لەسەر ئەو باوەڕەیە کە، مەبەستی نووری مالیکی لە برینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ جولاندنی شەقامی کوردی بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی،ئلزاد ئەبوبەکر، بەkdp.infoراگەیاند: بەغدا نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەگەر ئەو نیەتەی ھەبوایە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی نەدەبڕی، بەڵکو زووتر رەوانی دەکرد.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: مەبەستی نووری مالیکی لە برینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ جولاندنی شەقامی کوردی بوو، بەڵام سەرکەتوو نەبوو، چونکە لەئێستادا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەران بدات.
ئەوپەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند: لە ھیچ وڵاتێکی جیھان برینی مووچەی فەرمانبەران وەک کارتی لوشار بە کار نەھاتووە، چونکە ئەم جۆرە کارانە کێشەکان ئاڵۆزتر دەکەن نەک چارەسەر.
ئەو روونیشی کردەوە، بەغدا نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە، چونکە ھەرێمی کوردستان سێ جار شاندی رەوانەی بەغدا کردووە و ئەوان ئامادە نین جارێکیش شاندێک رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان نییە و پەنا بۆ برینی مووچەی فەرمانبەران دەبەن.




