٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

111 کوردی رۆژئاوای کوردستان بەرەو مەزاری نەمران بە پیادە بەڕێکەوتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بە بۆنەی 111 ساڵەی لەدایکبوونی باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد (بارزانیی نەمر) وەک هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانە بۆ سیمبولی نەتەوەیی کورد، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 111 کورد بە تەمەنە جیاوازەکانەوە بە پیادە لە کەمپی دارەشەکرانەوە بەرەو مەزاری نەمران لە بارزان بەڕێکەوتن. 

ئەمڕۆ 24/2/2014 لە رێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەکامپی دارەشەکران دانیشتوانی کەمپەکە وەک ئەمەکدارییەک بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدان لەپێناو گەلی کوردستاندا، 111 کوردی رۆژئاوای کوردستان بە تەمەنە جیاوازەکانەوە بڕیاریان دا بەپیادە بەرەو مەزاری نەمران لە بارزان بەڕێ بکەون.

لەو بارەیەوە موسا ئەحمەد سەبارەت ئامادەکارییەکانی دەزگا بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی رێپێوانەکە، رایگەیاند: وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لەکاتی هاتنی پەناخوازانی رۆژئاوای کوردستان توانیومانه بە ئەرکی خۆمان هەڵبستین و‌ خزمەتێکی زۆر باشی پەناخوازان لەسەرجەم کامپەکاندا بکەین، ژمارەیەکی زۆر لە گەنج و لاوی کامپەکە داوایان لێکردین رێوڕەسمێکیان بۆ رێک بخبەین بۆ ئەوەی بەپیادە بەرەو مەزاری نەمران لە بارزان بەڕێ بکەون، ئەمەکداریی کوردانی رۆژئاواو تەواوی کوردستانیانە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداری و خەبات و تێکۆشانی باوکی رۆحی بارزانیی نەمر لەپێناو سەرفرازی و ئازادی کوردستان.

لەلایەکی دیکە لەدرێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کامپی دۆمێز، بە هاوکاریی رێکخراوی سەمێریتان پێرسی ئەمەریکایی بۆ ماوەی چوار رۆژ 26000 دیاریی جۆراوجۆر بەسەر منداڵانی کەمپی دۆمێزدا دابەش کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار