٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر.. ئەو کەسانەی ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و بالاخانەکە بەردا دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد، بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر ئاگر لە بالاخانەیەک و سێ ئۆتۆمبێل بەردرا و لەئێستادا ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر کراون.

راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ لە گەرەکی نێرگز لەنزیک کۆلیژی جیھان لە شەقامی سەد مەتری، ئاگر لە سێ ئۆتۆمێل و بالاخانەیەک بەردرا و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.

راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دۆسیەی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن لەگەڵ ئەو ئامێرەی کە رووداوەکەیان پێ ئەنجام داوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار