عەبدولئەمیر زەیدی رەشبگیریی گەنجانی لە شارۆچکەی سەعدییە ئەنجام دا

سەعددیە - KDP.info/سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رفراوان به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دیجله له سنووری ناحیه‌ی سه‌عدیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام درا و بەهۆیەوەش ده‌یان گه‌نج به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له رێزی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی داعش ده‌ستگیر كران.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دیجله، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی بە ماڵپەری نینای رایگه‌یاندووە: ئه‌و گه‌نجانه‌ی لەو هەڵمەتەدا ده‌ستگیر كراون سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی داعشن كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به ده‌یان پۆلیس و سه‌ربازیان له سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و رێگه‌ی ئیمام وه‌یس كوشتووه. دوای لێکۆلێنەوە لەگەڵیان دۆسیەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت و دادگاش دوا بریاری خۆی لەسەریان دەدات. لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانەوە بەرپرسان ئەمنی شارەکە گومانیان هەیە، ئەو گەنجانە دەستیان لە گەڵ داعش هەبوو بێت بەڵکو عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی بەبێ گەڕانەوە بۆ بریاری دادگا و بوونی بەڵگەی پێویست لەسەر تۆمەتبارکردنیان، ئەو گەنجانەی دەستگیر کردووە، تاکە تۆمەتی دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە بۆ ئەوە دەگه‌رێتەوە کە سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب بوونە و تەنانەت چه‌كداریش نەبوونە.




