٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری دەردەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێنمایی نوێ لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری دەردەکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بەدەست kdp.infoکەوتووە و تێداھاتووە، وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێنمایی نوێ لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری دەردەکات وبەپێی رێنمایەکە، ساڵانە ئەوانەی پێشینەکەیان وەرگرتووە بە دوو بەش پارەکە دەگێرێنەوە کە ھەرجارێک 180ھەزار دینار دەبێت.

ھەر لەرێنمایەکەدا ھاتووە، پێویستە بەشی یەکەم لەمانگی ئایار بگەرێندرێتەوە وبەشی دووەمیش مانگی تەشرینی دووەم دەبێت تاوەکو تەواو دەبێت بەم شێوەیە دەبێت.

ھەر لەرێنمایەکەدا ئەوەش ھاتووە، لەحالەتی تەلاق یان جیابوونەوە یان بەتاڵکردنی گرێبەستی ھاوسەرگیری لەنێوان ژن ومێرد، پێشینەی خەرجکراو دەکرێت بەشێوەی پشک لەداواکارەکەی(فەرمانبەر)وەبگیرێتەوەبەرێژەی1/5ی مووچەکەی.

لەلایەن خۆشیەوە دلێرتارق وەتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ھۆکاری دەکردنی رێنمای نوێ بۆئەوە دەگرێتەوە،کە بەشێک لە ھاوولاتیان لەکاتی خۆی پێشینەکە ناگەرێنەوە، بۆیە بەپێویستیان زانی ئەم رێنمایە دەربکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار