عێراقییە : سیستمی سیاسی له عێراقدا به‌بێ کورد شه‌رعیه‌ت له ده‌ست ده‌دات

بەغدا - KDP.info/ په‌رله‌مانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە سیستمی سیاسی له عێراقدا به‌بێ کورد شه‌رعیه‌ت له ده‌ست ده‌دات و ئه‌وه کورده که سیفه‌تی شه‌رعیه‌تی به‌خشیوه به سیستم و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا. دکتۆر ته‌ڵاڵ حسێن زه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقیه به KDP.infoی ڕایگه‌یاند: لایه‌نی کوردی له به‌غدا لایه‌نێکی یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێسته و پێداگری له‌سه‌ر داواکاری و مه‌رجه‌کانی خۆی ده‌کات.گووتیشی: کورد کاتێک داواکاریه‌کانی دیاری ده‌کات، داواکاریه‌کانی ڕوون و ئاشکران و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی، تا وه‌کوو به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ی عێراقیه وتیشی: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق دروستبووه، هاوکات عێراق وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه و پێکهاته‌یه، بۆیه به‌کشانه‌وه یاخود په‌راوێز خستنی پێکهاته‌یه‌کی دیاریکراو، سیستمی سیاسی شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ستده‌دات. ئەو ئەندامەی سەر بەلیستی عێراقییە گووتیشی:مانه‌وه‌ی کورد شه‌رعیه‌ت ده‌دات به سیستمی سیاسی له عێراقدا، له ئێستاشدا که زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوننه بایکۆتی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان کردووه، ئه‌گه‌ر کورد له پڕۆسه‌ی سیاسی بکشێته‌وه، ئه‌وا ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی په‌کی ده‌که‌وێت.




