٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارلۆت داوسون تەرمەکەی بەکوژراوی دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سیدنی - KDP.info/   ئەستێرەی دیاری تەلەفزیۆن و یەکێک لە چاڵاکوانانی نەهێشتنی دیاردەی تووندوتیژی لە ئوسترالیا شارلۆت داوسونی تەمەن 47 ساڵ بەکوژراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە، پێشتر داوسۆن لە رێگای ئینتەرنێتەوە چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو،  پێشکەشکاری بەناوبانگی ئوسترالیا دوێنی شەو لە ماڵەکەی خۆی لە سیدنی تەرمەکەی دۆزرایەوە. پۆلیس رایگەیاند: کاتی تەرمی داوسونیان دۆزیوەتەوە  شتی نامۆیان نەبینووە،  گوومان هەیە کە کوژرابێت ، وەک پۆلیس رایگەیاند شارلۆت داوسون جارێکی دیکە لە ساڵی 2002  هەوڵی خۆکوشتنی خۆی دابوو چوونکە وەک دەرکەوتووە پێشتر نەخۆشی خەمۆکی هەبووە، ئەو میدیاکارەی ئوسترالیا لەدایک بووی نیوزلاندایە ، هەربۆیەش سەرۆکی نیوزلاندا جۆن کی پرسەنامەیەکی بەهۆی ئەو رووداوە و راگەیاند:  شارلۆت داوسونی خاوەنی یەكێک لەبەناوباگترین بەرنامەکان تەلەڤزیۆنی بوو، بەرنامەکەی ناوی ( ئوسترالیا بەرزترین نموونەیە) بوو. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش ئەو کەناڵەی کە پێشکەشکارە کاری بەدەکرد هاوخەمی خۆی راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار