ڤیکتۆر یانکۆڤیچ سەرۆکی دوورخراوەی ئۆکراینا رێگای چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ‌گیرا

کیف - KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی له په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه، یانكۆڤیچی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادروی ئۆكراینا، هه‌وڵیدا وڵآتەکەی جێبهێلێت به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌وه رێگری لێكرا. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانی پاراستنی سنور له فڕۆكه‌خانه‌ی (دۆنتسك) رێگه‌یان نه‌داوه ڤیكتۆر یانكۆڤیچی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلادراوی ئۆكراینا وڵات جێبهێڵێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه‌و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادرا. هاوکات تیمۆشینكۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئۆكراینا دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌ران ئازاد كرا، له مه‌یدانی مانگرتووان وتارێکی پێشكه‌شكرد و به خۆپیشانده‌رانی رایگه‌یاند: كاری ئێوه هێشتا ته‌واو نه‌بووه، ده‌بێت به‌رده‌وامبن و ئه‌و مه‌یدانه جێنه‌هێڵن. له وته‌كه‌یدا تیمۆشینكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئۆكراینا كردیان هیچ كه‌سێكیتر ناتوانێت بیكات. دوای به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندانه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك دواجار په‌رله‌مانی ئۆكراینا له دانیشتنی دوێنێدا شەممە، ڤیكتۆر یانكۆڤیجی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و رۆژی 25ی ئایاری داهاتووشی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی دیاریی كرد.




