حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانای ھەیە مووچەی مانگی 2و3بدات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد،لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی حکومەت وسەرۆک فراکسیۆنەکان باس لەوەکرا حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانای ھەیە مووچەی مانگی و2و3ی فەرمانبەران بدات،تاوەکو کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکات.
شوان قەلادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق وھەرێمی کوردستان وبەرپرسانی کوردلە بەغدا کۆبووە وتێدا ھەموو لایەنەکان ھاوھەڵوێست بوون بۆ فشار خستنە سەر بەغدا بۆ ئەو سیاسەتەی لەبەرامبەر بەکورد بەکار دەھێنیت.
شوان قەلادزەیی گوتیشی:ھەر لەکۆبوونەکەدا باس لەوەکرا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانای ھەیە مووچەی مانگی و2و3ی فەرمانبەران بدات،تاوەکو بتوانن لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەن وبگەنە رێکەوتنێک.
قەلادزەیی ئاماژەی بەوەشکرد،گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا ولەئێستادا ھەرێمی کوردستان چاوەرَێی وڵامی حکومەتی بەغدا دەکات بۆ پێشنیارەکانی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند:پەرلەمانتارانی کورد لەبایکۆتکردنی کۆبوونەکانی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەردەوام دەبن تاوەکو ھەرێم وبەغدا دەگەنە رێکەوتنێک.




