٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە وڵاتی سعودیە دووەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان لەوەرزی ئەمساڵی عومرە کۆچی دوایی کرد.

لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکراوباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:ئەمڕۆ دووەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان لەوڵاتی سعودیە بەناوی حەمید عەزیزساڵح کە لەدایکبووی ساڵی 1934ەکۆچی دوایی کرد.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی:ئەو عومرەکارە دانیشتووی شارۆچکەی چەمچەمالە وئەمڕۆ لە مەککە کۆچی دوایکردوە.

لەچەند رۆژی رابردو یەکەم عومرەکار کە ئافرەت بوووخەلکی شاری ھەولێر بوو لەوەرزی ئەمساڵی عومرە بەروداوێکی ھاتووچۆ لەمەککە کۆچی دوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار