لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هرستانی ده‌كات

لێژنه‌كه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراقی كه هاته كوردستان، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ حوسێن شه‌هرستانی ده‌كات له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە قاسم محه‌ممه‌د په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به رووداوی راگه‌یاندووە: شانده‌كه‌ی لێژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراقی كه ماوه‌ی 2 رۆژ له كوردستان مانه‌وه و دووجار له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێَمی كوردستان كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاری كراویان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده كه هاوكات بڕیارده‌ری لێژنه‌ی نه‌وت و غازه له په‌رله‌مانی عێراق هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات لێژنه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا و راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسن و ده‌یده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌و لێژنه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریمم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و حوسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه كۆده‌بێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌پاشان راپۆرته‌كه‌یان ده‌ده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وت، پێویستی به بڕیاری سیاسییه، ئه‌و لیژنه ناتوانێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.




