٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆژەی پاکێجی دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە - KDP.info/ پەرلەمانی تورکیا پرۆژە یاسای پاکێجی دیموکراسی پەسەندکرد. دوای گەنگەشیەکی تووندی پەرلەمنتارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات کە  ئۆپۆزسیۆن پێوایە لەرێگای ئەم یاسایەوە حکوومەت کردارە بۆگەنییەکانی خۆی دەشارێتەوە،  ئەم پرۆژە یاسایە کە یاسای دژە تیرۆر و هەروەها پرۆژە یاسای ئۆیماس، کە بەهۆیەوە سەدان کەس لەو وڵاتە گیراون هەڵدەوشێنێتەوە،   ماڵپەری حوریەتی تورکی بڵاویکردەوە .  پرۆژەی پاکێجی دیموکراسی گەنگەشەی زۆری لەسەر کراوە و کاتی زۆری خایاندووە، وەک ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن باسی لێوە دەکەن پارتی دادو گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی  رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆیە لەم کاتەدا ئەو پرسەی خستە نێو بەرنامی کاری پەرلەمانەوە تاوەکو دۆسییەی گەندەڵی وەزیرەکانی کە لە رووداوەکەی 17 کانوون تێوەگلاون بشارێتەوە، پرۆژەی یاسای ئۆیماس کە تایبەتە بەدەسەڵاتدانی پتر بە حکومەت لە دەستوەردان بەکاروباری دادوەرییەوە، مەترسی لای رەکابەرەکانی ئەردۆغان دروست کردووە، کە بە ویستی خۆی یاساکانی دادوەری بگۆرێت و تاوانی ئەو چوار وەزیرەش بشارێتەوە کە بە رێگای ناشەرعی و بەکارهێنانی دەسەڵاتیان، سامانیان کۆکردبۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار