بە هۆی تەقینەوەیەك 3 سەرباز كوژران و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون

لوبنان - KDP.info/ بە هۆی تەقینەوەیەك لە باكووری رۆژهەڵاتی لوبنان 3سەرباز كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون .
بە گوێرەی سەرچاوەكان لە لوبنان تەقینەوەكە لە رێگای خۆكوژێكەوە بووە كە ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراوی پێبووە و لە خاڵێكی پشكنینی سوپای لوبنان لە نزیك پردی عاسی لە ناوچەی هرمل لە باكووری رۆژهەڵاتی لوبنان خۆی تەقاندۆتەوە و بە هۆیەوە بە پێی ئامارەكان، 3 سەرباز كوژراون و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.
زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خۆكوژەكە خۆی لەناو ئۆتۆمبیلەكەدا تەقاندووەتەوە پاش ئەوەی سەربازەكانی خاڵی پشكنینەكە گومانیان لێ كردووە كە تیرۆریست بێت. جێی باسە ماوەیەك ژمارەیەك تەقینەوە لە چەند ناوچەیەكی لوبنان ڕوویانداوە و رۆژی چوارشەممەی رابردووش لە بەیروت و لە نزیك هەردوو بالًیۆزخانەی ئێران و كوێت دوو تەقینەوە ڕوویاندا و ژمارەیەك كوژراو و برینداریان لێكەوتەوە .




