٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە 24 كاتژمێردا لە ئەنبار 25 چەكداری گروپی تیرۆریستی داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار - KDP.info/ سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی ئۆپراسیۆنی ئەنبار رایگەیاند كە هێزێكی بەرەنگاربوونەوەی خێرا لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە ئەمنییەی ماوەی چل و هەشت كاتژمێری رابردوو توانیویانە 25 چەكداری سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژن .

 سەرچاوەكە روونیكردەوە كە لە ئاكامی هەڵمەتێكی تیپی یەكی بەرەنگاربوونەوەی خێرا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سەر چەكدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار بیست و پێنج چەكداری ئەم رێكخراوە كوژرا و چەند ئۆتۆمبێلێكی رێكخراوەكەش دەستی بەسەردا گیرا .

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند كە لە هیچرشێكی چەكداریدا كە سەربازگەیەكی لە باكووری تكریت كردە ئامانج 15سەرباز بوونە قوربانی . سەرچاوەكە روونیكردەوە كە چمارەیەك چەكداری نەناسراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر سەربازگەیەك لە سەر هێلی خێرای نێوان قەزای شەرگات و شاری موسڵ لە نزیك ناوچەی عەین جەحش باكووری شاری تكریت، لە ئاكامدا 10 سەرباز كوژران و 5ی دیكە بریندار بوون

 . دواتر هێزێكی ئەمنی گەیشتە شوێنی رووداوەكەو دوای گواستنەوەی تەرمی كوژراوان برینداران هەڵمەتێكی گەران و پشكنینی دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكە .

 

 

 
 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار