٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەشتوگوزاری كوردستان لە بەغدا چەند چالاكیەك پێشكەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەپێی راگەیندراوێکی دەستەی گەشتوگوزری ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ KDP.infoنێردراوە وتێدا ھاتووە،بە مەبەستی زیاتر ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە شارەكانی دیكەی عیراق و زیاتر راكێشانی گەشتیاران، شاندێكی رۆشنبیر و گەشتیاری چەند چالاكیەك لە بەغدا نمایش دەكەن.

ھەرلەراگەینداروەکەدا ھاتووە،له جوارجیوەی بەغدای بایتەختی رۆشنبیری عەرەب شاندی حكومەتی هەریمی كوردستان دوو تابلۆی هەلبەركی كوردەواری پێشكەش بە ئامادەبوان كرد، هەروەها زیاتر له 500 برۆشۆر و ریبەر و نەخشەی كەشتیاری هەرێمی كوردستان بەسەر میوانانی فیستیفالەكه كه له زۆربەی وﻻتانی عەرەبیەوه هاتبوون و بەشدار بوون دابەشكران، لە هەمانكاتدا خەﻻتی ریزلینان بە وەزارەتی رۆشنبیری و دەستەی سیاحەی عیراقی و باریزگای بەغدا پێشكەشكران.

 شایانی باسه،شاندەكەی هەرێمی كوردستان بیكهاتووه له 60 كەس كە نووینەرایەتی وەزارەتی رۆشنبیری و دەستەی كشتی كەشتوكوزار و باریزكای هەولیر و لیزنەی هەولیر بایتەختی كەشتیاری له خۆگرتبوو، وا بریاره رۆژانی دواتر شاندەكە بۆ نمایشكردنی هەلبەركی كوردەواری و كردنەوەی بیشانكای كەشتیاری و جەندین حاﻻكی دیكه بەرەو شاری بەسره بەرێ بكەویت.

هەواڵی پەیوەندیدار