رۆژنامەی زەمان : هەرێمی كوردستان دوا زامنی سەقامگیرییە بۆ عێراق

بەریتانیا - KDP.info/ فاتح عەبدولسەلام سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی چاپی لەندەنی لە وتارێكیدا لە رۆژنامەی زەمان رایدەگەیەنێت كە بەبێ هەرێمی كوردستان عێراق سەقامگیری بەخۆوە نابینێت .
نووسەری ناوبراو لە وتارەكەیدا باسی كێشەی بودجەی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ كردووەو بەجۆرێك ئاماژەی پێداوە كە مەسەلەی بودجە عیراقی كردۆتە دوو بەرە، بەپێی بۆچوونی یەكێكیان حكومەتی ناوەندە كە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە خەندەقێكدانە و ئەوی دیكەیش حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە جگەلە دەقە دەستوورییەكان، هیچی دیكەی بەدەستەوە نییە.
نووسەر لە وتارەكەیدا دەلێت روانگەی حكومەتی ناوەند ئەوەیە شكست بە بوجەی هەرێمی كوردستان بهێنێت تا بیكاتە پاڵنەرێكی یەكلاكەرەوە و قەبە بۆ چەند مانگی داهاتووی گەرمی هەڵبژاردن و دانووستانەكانی دوای ئەو پرۆسەیە، كە كوتلەی هاوپەیمانی كوردستانی تای تەرازووی خۆی بەدوای ئەو كوتلەیەدا دەشكێنێت كە حكومەت پێكدەهێنێت بەڵام تەئكید دەكاتەوە دروستكردنی هەر كێشەیەك لە هاوسەنگیی هێز و شكاندنی پەلوپۆی هێزە سیاسییەكان، لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی عیراق نییە .
روونیشیكردەوە كە مافە داراییەكان بۆ پێكهاتەكانی گەلی عێراق كەوتۆتە نێو دەرگای سازش كردنی سیاسی و هەڵبژاردنەكان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە عێراق بە میزاجی شەخسی تەسك بەرێوە دەچێت . نووسەر لە دوا وتەكەیدا ئاماژەیداوە كە دوا دیواری پاراستن و زامنی سەرقامگیریی عیراق، كوردە و بەبێ رۆڵی كورد لە ئیدارەكردنی وڵات، هیچ حكومەتێك سەقامگیری بەخۆیەوە نابێت




